وه‌رن ئه‌م دانوستاندنێ
بكه‌ین
بانگه‌وازیه‌ك ژ ئێكه‌تیا نڤیسه‌رێن كورد – تایێ دهۆكێ
درۆژنامه‌یا هه‌ولاتی دا (ژماره 415، ئێكشه‌مبا 20/4/2008) 53 نڤیسكاران
په‌یامه‌كا ڤه‌كری ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تییا كوردستانێ و چه‌ندین لایه‌نێ،
دی كرییه و داخوازێ ژێ دكه‌ن كو ب بریاره‌كا فه‌رمی كرمانجییا ناڤه‌راست
(كرمانجییا ژێری، سۆرانی) بكه‌نه تاكه زمانێ ستاندارد و فه‌رمیێ هه‌رێما
كوردستانا عێراقێ. ب گۆتنه‌كا دی داخوازا دكه‌ن كو كرمانجیا ژۆری وه‌ك
زمانێ خواندن ونڤسارێن دام و ده‌زگه‌هێن فه‌رمی ل پارێزگه‌ها دهۆكێ و
ده‌ڤه‌رێن دی یێن كرمانجی- ئاخێف بێته را‌گرتن.
ئه‌ڤ داخوازی یه، به‌ری كو ناڤه‌رۆكا وێ مه نیگه‌ران بكه‌ت، شێوازێ یه.
كۆمه‌كا نڤیسكارێن كورد، شوونا ده‌رگه‌هێ دانوستاندنێ دگه‌ل نڤیسكار
وزه‌مانزانێن كوردێن ده‌ڤه‌ر و پارچه‌یێن دی یێن كوردستانێ ڤه‌كه‌ن وڤی
بابه‌تی گرنگ ونازك، دوور ژ ده‌ماركیریێ، بێخنه به‌ر باس و ڤه‌كۆلینه‌كا
زانستی وبابه‌تیانه و پێگریێ ب بنه‌مایێن دیموكراسی ومافێن مرۆڤی بكه‌ن و
بریارا دویماهیێ بۆ بسپۆر و ئیراده‌یا گه‌لێ مه بهێلن، كورتترین وكرێترین
رێك گرتینه به‌رخۆ، ئه‌و ژی ته‌نگاڤكرنا سه‌ركردایه‌تیا كوردستانێ یه د
ڤێ ره‌وشا نازك و كاودانێن سه‌خت دا ژبۆ كو بریاره‌كا، نه ته‌نێ هه‌ڤدژ
دگه‌ل سرۆشتێ ده‌ستهه‌لاتا كوردستانێ و ئیراده‌یا خه‌لكێ مه به‌لكو دژی
ساده‌ترین پرنسیپێن دیموكراسیێ ومافێن مرۆڤی بیت. ئه‌ڤه دگه‌ل هندێ كو
گه‌له‌گ ژ واژووكه‌رێن وێ "په‌یامێ..." به‌رده‌وام ده‌ستهه‌لاتا كورستانێ
دنڤیسینێن خۆ دا، ب گه‌ندل و ئه‌نتی دیموكرات تاوانبار دكه‌ن و رۆژانه
وانه‌یێن دیموكراسێ، زه‌لالبوونی وپرنسیپێن مافێن مرۆڤى دده‌نێ.
ئه‌م دگه‌ل هندێ كو د پشتراستین سه‌ركرادیه‌تیا كوردستانێ ژ هندێ حه‌كیمتر
و دووربینتره بریاره‌كا وه‌ها گران ل ژێر فشارا ڤی گرۆپی یان گرۆپێ هه
بده‌ت، هه‌می مافه‌كی دده‌ینه خۆ كو ب رێكێن دیموكراسی و دچارچووڤه‌یا
یاسا ورێسایێن كارپێكری دا ل هه‌رێما كوردستانێ هه‌ر بریاره‌كا ژ ڤی
جۆره‌یی ره‌د بكه‌ین.
زمانێ كوردی زمانه‌كێ فره‌ستاندارده وه‌ك زمانێن ئه‌رمه‌نی، ئه‌لبانی،
نه‌رویجی، چینی، ئوسیتى، وگه‌له‌كێن دی و ئه‌ڤ فره‌ستاندارد بوونه ژی چ
جاران نه‌بوویه رێگر كو كورده‌كێ شنگارێ، هه‌وره‌مانێ، وانێ مه‌هابادێ،
عه‌فرینێ، سلێمانیێ، ئه‌له‌گه‌زێ، لوبنانێ كازاخستانێ، جورجیایێ.... هتد
هه‌ست نه‌كه‌ن كو هه‌ر هه‌می ب زاراڤه، دین ومه‌زهه‌بێن خۆ یێن جودا، جودا
ڤه ئه‌ندامێن یه‌ك نه‌ته‌وه‌نه و هه‌ر هه‌میا ژی یه‌ك وه‌لات و دیرۆك و
چاره‌نووسا هه‌ڤپشك هه‌یه.
ل به‌ر رۆناهیا ڤێ راستیا زه‌لال ئه‌م ژ برایێن خۆیێن ره‌وشه‌نبیر
ونڤیسكارێن ئه‌و "په‌یام" واژووكری و نه‌كری رادبێژین:- "وه‌رن ئه‌م دان
وستاندنێ بكه‌ین و بلا دانوستاندنا مه ب نه‌فه‌سه‌كا زانستی وبابه‌تیانه
بیت و بلا رێز ل دیتن وبۆچوونێن هه‌ڤدو بگرین وپتر ده‌لیڤێ بده‌ینه
بسپۆرێن ڤی واری و پتر ل ئه‌زموونێن زمانێن دی بكۆلین، ژبه‌ر كو ئه‌م
باوه‌ر دكه‌ین ئه‌ڤه باشتره ژ هندێ كو ئه‌م پشتا خۆ بده‌ینه ئێك و هه‌ر
ئێك ژمه تشته‌كی ژ سیاسی‌یان بخوازیت..."
ده‌رباره‌ی ناڤه‌رۆكا "په‌یامێ" وئه‌و پرس و نیگه‌رانیا تێدا هاتیه خویا
كرن ژی ، ژ نه‌بوونا تاكه زمانێ ستاندارد، ئه‌م دیتن وبۆچوونێن ئه‌كادمی و
زمانزانێ هێژا د. ئه‌میر حه‌سه‌نپووری یێن كو دنڤیسارا خۆ دا:- "كوردی وه‌ك
زمانێكی جووت – ستاندارد" به‌لاڤ كرین، ب باشترین، زانستیترین و
ئه‌بجه‌كتیڤترین به‌رسڤ دزانین و ب ته‌واوی پشته‌ڤانی لێ دكه‌ین ونه‌فه‌سا
وی یا زانستیا نه و دلسۆزی و هه‌ستێ وی ب په‌رسیاریێ وه‌كی چیایێن
كوردستانێ به‌رز رادگرین ل ژێر به‌لاڤ دكه‌ین ب هیڤیا، ئه‌و دیتن وبۆچوون
ببنه شنگسته‌یێ هه‌ر دانوستاندنه‌كێ ل سه‌ر ڤی بابه‌تی.
كوردى وه‌ك زمانێكى جووت - ستاندارد
د. ئه‌میر حه‌سه‌ن پۆر
زانینگه‌ها تورێنتو، كه‌نه‌دا
تێبینى سه‌باره‌ت به
گه‌لاله‌ى داخوازینامه بۆ ره‌سمى كردنى "كرمانجى خواروو".
داخوازینامه‌یه‌ك گه‌لاله كراوه بۆ ئه‌وه‌ى داوا له حكوومه‌تى هه‌رێم
بكا كه "كرمانجى خواروو" (سۆرانى) وه‌ك زمانى ستانداردى كوردى به
ره‌سمیه‌ت بناسرا. له ئه‌و دخوازینامه دا، داواكراوه:
یه‌كه‌م: به یاسایه‌ك بریار بدرا له سه‌ر به‌فه‌رمى ناسینى شێوه‌زارى
كرمانجى خواروو وه‌ك بناغه‌ى ستانداردى كوردى، له هه‌رێمى كوردستانى عێراق
دا.
دووه‌م: به یاسایه‌كى هاوپێچ (مورفق) بریار بدرا له‌سه‌ر دامه‌زراندنى
ئینستیتوتێكى نه‌ته‌وه‌یى له كوردستان دا، بۆ لێكۆلینه‌وه و ساخكردنه‌وه
و ئارشیفكردنى هه‌موو شێوه‌زاره‌كانى زمانى كوردى و پێشكێشكردنى پێشنیار و
لێكۆلینه‌وه‌ى به‌رده‌وام بۆ موتووربه‌كردنىزمانى فه‌رمى به ووشه و
فره‌یز
و زاراوه‌ى هه‌موو شێوه‌زاره‌كانى تر.
ئه‌و داخوازیه ده‌یه‌وا یه‌كێك له‌سا له‌هجه‌ى ئه‌ده‌بیه‌كانى كوردى،
ئه‌وه‌ى كه ناوى "سۆرانى" "كوردى ناوه‌راست" یان "كرمانجى خواروو"ى
لێندراوه، به‌زه‌برى قانوون و ده‌سه‌لاتى ده‌وله‌تى، بكرێت به زمانى
ره‌سمى و ستانداردى كوردى، ده‌ورى له‌هجه‌كانى تریش (كرمانجى ژووروو..)
ئه‌و با كه خزمه‌ت بكه‌ن بۆ ده‌وله‌مه‌ندكردنى ئه‌و زمانه ستاندارده.
ئه‌و داخوازیه، ئه‌گه‌ر به پێوانه زانستیه‌كانى زمان هه‌لى بسه‌نگێنین،
به هه‌له چووه و له‌بارى سیاسى یه‌وه تووشى هه‌له‌یه‌كى گه‌وره‌تر
بووه. زۆر به كورتى:
1- زمانى كوردى، وه‌ك زمانى ئه‌رمه‌نى، ئالبانى و نۆرروێژى، زمانێكى جووت-
ستاندارده: دوو ستانداردى هه‌یه، كرمانجى و سۆرانى (من لێره و پاش له
به‌ر هاسانكردنه‌وه‌ى نووسین ئه‌و دوو ناوه ده‌كاردێنم). له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش
دا هه‌ورامى ئه‌ده‌بیاتێكى كۆنى هه‌یه، وه‌ك دوو له‌هجه‌كه‌ى تر پرۆسه‌ى
ستانداردبوونى ده‌ست پا نه‌كردووه؛ له‌هجه‌ى دملى یان زازاش بۆ نووسین زۆر
كه‌م ده‌كارهێنردراوه.
2- زۆربه‌ى گه‌لى كورد به‌كرمانجى قسه‌ده‌كه‌ن: ته‌واوى كوردى سووریه،
ته‌واوى كوردى ئه‌رمه‌نستان، زۆربه‌ى كوردى توركیه، به‌شێك له كوردى
ئیران و عیراق كرمانجى زمانن، سۆرانى ته‌نیا له كوردستانى عیراق و ئیران،
ئه‌ویش ته‌نیا له ناوچه‌كانى ناوه‌راست قسه‌ى پا ده‌كرا.
3- له روانگه‌ى زمانناسى یه‌وه، هیچ له‌هجه‌یێك له له‌هجێكى تر باشتر
نیه. هه‌ر له‌هجه‌یێك ده‌توانا ببێته زمانى ستاندارد. ستاندارد بوون
پێوه‌ندى به باروودۆخى غه‌برى زمانى (واته ئابۆرى، كۆمه‌لایه‌تى،
سیاسى....) هه‌یه. نووسین و ئه‌ده‌بیات له پێش دا به هه‌ورامى و كرمانجى
ده‌ستیپێكرد. سۆرانى زۆر دره‌نگتر، نێزیكه‌ى سا سه‌ده دووایه، بۆ نووسین
ده‌كارهات، به‌لام له باروودۆخى دوواى شه‌رى جیهانى یه‌كه‌م هه‌لى بۆ
ره‌خسا كه‌ستاندارد بكرا.
4- پرۆژه‌ى ستانداردبوونى زمانى كوردى، له‌به‌ر دابه‌شكرانى كوردستان
له‌ناو چه‌ند ده‌وله‌ت دا و به‌هۆى سیاسه‌تى زمانكوژى، به شێوه‌یێكى
ئاسایى وه رێنه‌كه‌وت و درێژه‌ى نه‌بوو. ئه‌و پرۆسه‌یه كاتێك ده‌ستى پێ
كرد كه گه‌لى كورد له نێوان ئیران و ئوسمانى دا دابه‌ش بووبوو و به‌شێكى
كه‌میش له رووسیه بوون، ستانداردكردن له سه‌ره‌تاوه خۆرسكى بوو، واته
به‌بێ به‌رنامه‌یه‌كى له پێش دا گه‌لاله‌كراو و به‌بێ تیۆرى و زانستى
زمانناسى، ئه‌و پرۆژه‌یه به بلاوبوونه‌وه‌ى رۆژنامه‌ى كوردستان له 1898
ده‌ستى پا كرد، كاتێكى ده‌سه‌لاتى ده‌وله‌تى كورد له ئارادا نه‌بوو.
كوردستان زۆرتر به كرمانجى بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بلاوكه‌ره‌وه‌كه‌ى،
به‌درخانیه‌كان كرمانجى زمان بوون، رۆژنامه‌گه‌رى دوواى 1908 هه‌م به
كرمانجى بوو و هه‌م به سۆرانى به‌لام كرمانجى زال بوو له به‌ر ئه‌وى
خوێنده‌وار و رۆشنبیر و خوێنه‌ره‌وه زۆرتر كرمانجى زمان بوون.
5- دوواى شه‌رى جیهانى یه‌كه‌م، به‌شى ئوسمانى كوردستان، كه به‌شى هه‌ره
گه‌وره بوو، دیسان دابه‌شكرا و ئه‌و دابه‌شیه پێوه‌ندى نێوان له‌هجه‌كانى
گۆرى, بۆ رووخانى ده‌وله‌تى ئوسمانى (1918-1923) و دامه‌زرانى كۆمارى
توركیه (1923) به تایبه‌تى دوواى 1925، كرمانجى به شێوه‌یێكى درندانه
سه‌ركوتكرا. له سووریه‌ش، كه فه‌رانسه دایمه‌زراند (1918-1946)، رێگه
نه‌درا كرمانجى له خوێندن دا ده‌كاربێ و رۆژنامه‌گه‌ریش ته‌نیا له 1932
هه‌تا 1935 و له سالانى شه‌رى جیهانى دووه‌م "ئازاد" بوو. دوواى شه‌رى
جیهانى یه‌كه‌م (1914-1918)، ته‌نیا له عێراق (له‌ژێر ده‌سه‌لاتى ئنگلستان
دا) و یه‌كێتى سۆڤێت (1921 به‌ولاوه) زمانى كوردى له خوێندن و نووسین و
چاپه‌مه‌نى و رادیۆ ده‌كارهات و پرۆژه‌ى ستاندارد كردن هاته گۆرێ. له
عیراقا، ستانداردكردن با به‌رنامه بوون، واته رۆژنامه نووس و نووسه‌ر و
به‌لاوكه‌ره‌وه‌ى كتێب و وه‌رگێره‌كان بۆچوونى جیاوازیان هه‌بوو، به‌لام
له ئه‌و با به‌رنامه‌ییش دا، یه‌ك ده‌نگى به‌دى ده‌كرا (بۆ وێنه له
ووشه‌رۆنان، په‌تى كردن، گۆرین یان چاككردنى ئه‌لف و با). پرۆژه‌ى
ستانداردكردنى زمانى كوردى به سۆرانى، ئه‌ویش له سه‌ر بنچینه‌ى بن –
له‌هجه‌ى سلێمانى، به‌رێوه ده‌چوو نه‌ك له‌به‌ر ئه‌مه‌ى ئه‌و بن –
له‌هجه‌یه. له ئه‌وانى تر باشتر بوو، به‌لكوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شارى
سلێمانى ناوه‌ندى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یى بوو، خوێنده‌وار و رۆشنبیرى
زۆرتر بوو و ناوچه‌ى بادینان زۆرتر "عه‌شیره‌یى بوو و شارى گه‌وره‌ى
نه‌بوو".
ته‌نیا له یه‌كێتى سۆڤێت، بۆ ستانداردكردنى زمانى كوردى رێباز و به‌رنامه
دیارى كرا (كۆنگره‌ى 1934ى ئه‌ریوان)، به‌لام كوردى سۆڤێت به ژماره زۆر
كه‌م بوون، و له قه‌فقاز و ئاسیاى ناوه‌ندى بلاو ببوونه‌وه، و له 1937
هه‌تا دوواى شه‌رى جیهانى دووه‌م سه‌ركوت كران، و ده‌وله‌تانى ناوچه
رێگه‌یان نه‌ده دا پێوه‌ندى له نێوان ئه‌وان و پارچه‌كانى تر‌ى كوردستان
هه‌بێ. له ئه‌و باروودۆخه‌دا، بن – له‌هجه‌ى سلێمانى له كوردستانى عیراق
پرۆسه‌ى ستانداردبوونى به‌رده‌وام بوو، تا راده‌یه‌كیش له كوردستانى
ئیرانى دا، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى زمانى كوردى له ئیران سه‌ركوت ده‌كرا، هێزى
پا ده‌درا: (به تایبه‌ت به درێژایى ته‌مه‌نى كورتى كۆمارى كوردستان).
6- داخوازینامه داوا ده‌كا سۆرانى "له‌هه‌رێمى كوردستانى عیراق دا"
به‌ره‌سمیه‌ت بناسرا. به‌لام ئه‌گه‌ر شتێكى وا بكرا (جووا كردنه‌وه یان
دابرانى له‌هجه‌كان، له توكوتتر كردنى پرۆسه‌ى ستاندارد بوون و سه‌پاندنى
وه‌ركوته‌ى له‌ناو سنورى ده‌وله‌تێك دا) دیسان به‌رنامه‌یێكى وا
سه‌رناكه‌وا و زیانێكى سیاسى زۆرى ده‌با.
ئه‌گه‌ر له رابردوو دا سۆرانى له عیراق و كرمانجى له سۆڤێت ده‌یان
توانى، با خۆ هه‌لقوتاندن له‌یكتر ستاندارد بن، ئێسته ئه‌و پێوه‌ندیانه
گۆراون، په‌رژینى سنووره‌كان نزمتر بوون، پارچه‌كان تیكه‌لاوتر بوون،
تێكنۆلۆژى راگه‌یاندن (ته‌له‌ڤیزیۆنى ساته‌لایتى، ئینترنێت، ته‌له‌فۆن...)
سنووره‌كانى شێواندووه. قورسایى له‌هجه‌كانیش وه‌ك جاران نه‌ماوه، هه‌ر
بۆیه هه‌وه‌ل ته‌له‌ڤیزیۆنى ساته‌لایت كرمانجى زمانه‌كان دایانمه‌زراند و
زۆرتر به كرمانجى بوو نا سۆرانى. كرمانجى زمانه‌كان له توركیه،
به‌خه‌باتى خۆیان، مافى بلاوكردنه‌وه، به‌زمانى خۆیان ئه‌ستاندووه و
ده‌وله‌تى توركیه یان وا لێكردووه كه به‌و زووانه رادیۆ و
ته‌له‌ڤیزیۆنى ساته‌لایت به كرمانجى ده‌ست پا بكا، له كوردستانى عیراقیش،
بادینان چیتر مه‌لبه‌ندى عه‌شیره‌ت و ورده‌شاران نیه.
7- دوواى وه‌لاچوونى ده‌سه‌لاتى رژیمى به‌عس له سه‌ر به‌شێك له كوردستان
له 1991، كرمانجى زمانه‌كان له كوچه و كۆلانان و له دوكان و ئیداره‌كان
دا به نووسین و به ئاخاوتن كرمانجى یان ده‌كارهێنان و سۆرانى زمانه‌كانیش
وه‌ك جاران به‌كارهێنانى له‌هجه‌ى خۆیان درێژه‌پێدا. دیاره سۆرانى هێشا
ده‌سهه‌لاتى زۆرتره ئه‌وه‌ش له‌به‌ر په‌یوه‌ندى ناو به‌رابه‌رى نێوان دوو
له‌هجه‌كه یه له كوردستانى عیراق دا نه‌ك له به‌ر ئه‌وى سۆرانى له
كرمانجى پێشكه‌وتووتره، یان سۆرانى ستاندارد بووه كرمانى نه بووه.
راسته كه چاپه‌مه‌نى زۆرتر سۆرانى بووه به‌لام هیچ بابه‌تێك نیه كه
بكرێت به سۆرانى باشى بكرێ و به‌كرمانجى نه‌كرێ. ره‌سمیكردنى له‌هجه‌یێك
ده‌سهه‌لات ده دا به له‌هجه‌كه و به ئه‌وانه‌ى به ئو له‌هجه‌یه قسه
ده‌كه‌ن و له هه‌مان كات دا ئاخێوه‌رانى له‌هجه‌كانى تر له ئه‌و
ده‌سهه‌لاته با به‌ش ده‌كا. ئه‌وه‌ش كێشه‌كه ده‌كا به كێشه‌ى ماف و
دیموكراسى.
8- كوردى زمانێكى جووت – ستاندارده و ئه‌گه‌ر قه‌رار با بكرێته تاقه –
ستاندارد، به با زه‌بروزه‌نگى ده‌وله‌تى سه‌ر ناگرێ و ئه‌و زه‌بروزه‌نگه‌ش
به‌ئامانجى خۆى ناگا و ناكۆكى قوولتر و به‌رینتر ده‌كا. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستى
داخوازینامه ئه‌وه‌یه كه نه‌ته‌وه یه‌ك بگرێ و جیاوازى دوو له‌هجه‌كه
نه‌بێته سه‌رچاوه‌ى لێكهه‌لبرانیان، ره‌سمیكردنى سۆرانى پرۆسه‌ى
جیابوونه‌وه خێراتر ده‌كا. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه نه‌ته‌وه‌ى كورد
وه‌ك سرب و كرۆات یان چێك و سلۆڤاك لێكهه‌لنه‌برن، ره‌سمیكردنى سۆرانى
به‌رنامه‌یێكى وا وه‌دى دێنێ.
9- جیاوازى زمان و له‌هجه وه‌ك نوقسان و دوواكه‌وتووى و لێقه‌ومان چاوى
لێكراوه، به‌لام ده‌كرێ وه‌ك ده‌وله‌مه‌ندى و جوانى و هه‌لكه‌وتووى
دابندرێ. ئه‌و بۆچوونانه‌ش له بوارى دوو جیهانبینى و دوو ئیدیۆلۆژى و دوو
سیاسه‌تى لێك جیاواز سه‌ریان هه‌لێناوه. كێشه‌ى ماف و دیموكراسى له‌ناخى
ئه‌و ناكۆكیه دا مالى كردووه.