|

زایۆن
راپێچم كه ئه‌ى مه‌يئوسترين باى عه‌ده‌مى ميهره‌بان
راپێچم كه بۆ جه‌هه‌نه‌مى ماچه‌كان و بۆ پێده‌شتى ئاوێزانى
راپێچم كه ، تاريكترين ساتى خوێنم بۆ تۆ
راپێچم كه، ئه‌ى سووتاوترين رێحانى ترس
ساتێكه كوژانه‌وه‌م له ناو تۆدا
عومرێكه چرات له روحى مندا
من له نێوان تۆ و خۆمدا .. عه‌ترێكم مه‌ست به سێبه‌رى مه‌مكه‌كانت
من له‌نێوان خۆم و تۆدا .. عاشقێكم بريندار به سۆزى په‌نچه‌كانت
ده راپێچم كه ، په‌ريزاده .. به‌ره‌و جه‌هه‌نه‌مه‌كانى عه‌شقێك
من هه‌ميشه ئاوسم به باران و نێرگز و ماچ
راپێچم كه ، بۆ سه‌يته‌ره‌كانى به‌هه‌شتێك.. به‌ماچ نه‌فه‌ر
ئاوديوكه‌نه باخه‌كانى خۆشه‌ويستى
راپێچم كه، بۆ پێچه‌كانى هه‌وه‌ستێك، كه‌قه‌ت به‌رد ناگرێته هه‌تاو
به‌رد ناگرێته به‌رد
ئه‌ى ته‌جه‌لاى نور .. هه‌ر به رووتى بێ ستيان و بێ ره‌نگ
بموه‌شێنه ناو تاريكايى خوێنت
په‌رتم كه به‌سه‌ر په‌لكه‌كانى رووبارێكى بێده‌نگ
بمخۆوه ..وه‌ك ليمۆى سه‌ر مێزێك كه چاوه‌رِێى ده‌ستێك ئه‌كات بۆ
گوشين
چاوه‌رِێى لێوێك ئه‌كات بۆ مژين
من بێزارم له به‌هه‌شت و له‌م كارانه‌ى خوا ئه‌يكات
من بێزارم له جه‌هه‌نه‌م و له‌وكارانه‌ى خوا نايكات
من خه‌تابارم له‌و ماچانه‌ى كه نايانكه‌م
من گوناهكارم له‌وانى ديش.....
من له‌نێوان ئاهه‌نگێك و ئاهه‌نگێكدا ئيمانێك ئه‌گۆرِم
له نێوان ئيمانێك و ئيمانێكدا .. بێمانييه‌ك هه‌روه‌ك چاوه
ره‌شه‌كانى تۆ
خۆشم ئه‌وێى به ساده‌يى ..
كه بێ ستيان مه‌مكانت ئه‌خه‌يته په‌نچه‌م..
كه بێ ستيان مه‌مكه‌كانت ئه‌خه‌يته ده‌مم
كه بێ ستيان مه‌مكه‌كانت ئه‌خه‌يته چاوم
كه بێ ستيان مه‌مكه‌كانت ئه‌خه‌يته روحم
كه بێ ستيان .. كه بێ ستيان..... چ گه‌مه‌يه‌ك به‌و مه‌مكانه و به
من ئه‌كه‌ى...
لێت تورِه نابم به‌كورتى
خۆشه‌ويستيت .زۆر جار بێ مانايه..
زۆر بێ مانا خۆشم ئه‌وێى
زۆر بێ مانا خۆشت ئه‌وێم..
زۆر بێ مانا يه‌كتريمان خۆش ئه‌وێ...
بێ ماناشه.. كه قه‌ت نه لێت تورِه ئه‌بم و نه به‌ردت تێئه‌گرم و
نه‌گه‌مه به‌مه‌مكه‌كانت ئه‌كه‌م كه بێ ستيانن.
شتى قۆرِ له تۆدا هه‌يه
هه‌ندێ شتت هه‌يه هه‌رگيز له شتى عاشقه‌كان ناكات
هه‌ندێ شتت هه‌يه هه‌رگيز له شتى دزه‌كان ناكات
هه‌ندێ شتت هه‌يه هه‌رگيز له شتى بێكاره‌كان ناكات
هه‌ندێ شتت هه‌يه هه‌رگيز له‌هى قه‌حپه‌كان ناكات
كه‌چى ئه‌وه‌نده عاشقانه ماچم ئه‌كه‌يت و ئه‌وه‌نده دزانه ماچم
ئه‌كه‌يت و ئه‌وه‌نده بێكارانه ماچم ئه‌كه‌يت و ئه‌وه‌نده قه‌حپانه
ماچم ئه‌كه‌يت.
له بێ مانايى من و تۆدا .. ژيانێك هه‌يه وه‌ك كه‌وسه‌ر
ئاى ژيان له تۆدا چه‌ند خۆشه!
|