|

سرینادێک بۆ
تریفه
(1)
له‌و دوورييه‌وه كه ده‌ستم ناگا به سوخمه‌ت
چه‌ند خۆشمئه‌وێى
كه هاتم ئه‌بوايه كراسێكى تۆم هێنابا
بۆنى گه‌رده‌ن و مه‌مكه‌كان تى گرتبا
ئاى له‌و بێزارييه چه‌ندخۆشمئه‌وێى كه ده‌ستم ناگا به سوخمه‌ت.
له‌م خاكه غه‌ريبه‌دا كه نه بۆنى تۆى لێدێ و
نه بۆنى من... چه‌ند خۆشمئه‌وێى كه ده‌ستم ناگات به بۆنت
كه ئه‌نووم ماچت ناكه‌م
كه هه‌ڵئه‌ستم ماچم ناكه‌ى
له‌م خاكه دووره‌وه
چه‌ند خۆشمئه‌وێى... كه ده‌ستم ناگا به ماچه‌كانت
له‌يه‌كه‌م رۆژى ئه‌م خاكه‌وه
تۆزى روحت كه‌وته چاوم
له‌يه‌كه‌م شه‌وى ئه‌م خاكه‌وه ، خۆشه‌ويستيت كه‌وته ده‌ستم
له نێوان تۆ و خاكه‌كاندا
منێك هه‌يه تێنوو به تۆ
تێنوو به خاگه‌كان
خاكستانى سينگ و مه‌مكت
پرِه له تۆزى په‌نجه و ئاره‌قه‌ى رۆحم
ئێستاش له‌م خاكه‌دا
په‌نجه و هه‌ناسه و ئاره‌قه‌م بێ تۆزن
له نێوان سه‌فه‌ر و تۆدا
پرِم له دوكه‌ڵ و بۆنى جگه‌ره
پرِم له 4483522
(2)
من ژنێكم ئه‌وێ له‌گه‌ل خه‌ونه‌كانى مندا خۆى بير بچێته‌وه
تۆ ئه‌ى ليمۆ ، ئه‌ى رێحان، ئه‌ى زريان
له‌گه‌ل مندا بوويته با... بوويته تريفه و بوويته هه‌نار؟
من ژنێكم ئه‌وێ له‌گه‌ل هه‌ر ماچێكى بيرم باته‌وه
من چه‌ند جوانم... چه‌ند سه‌خيف و چه‌ند به‌نازم
ده‌وه‌ره ئه‌ى تۆفانى سرِينه‌وه... له ناو لێوه‌كانتدا
فه‌نام كه ئه‌ى ژنى ئازيز .. ئه‌ى ژنى بێ‌ناو
ناوه‌كانم بۆ ئه‌به‌د فه‌ناكه
(3)
قوربانت بم
دڵۆپ دڵۆپ له‌و چاوانه‌ى تۆوه با برِژێم
له‌گه‌ل تۆدا مه‌رگيش ره‌نگى ترێى هه‌يه
له‌گه‌ل تۆدا فرمێسكيش تامى شه‌رِابى هه‌يه
بمرِژێنه وه‌ك دوو دلۆپ ژه‌هر با له لێوه‌كانته‌وه بێمه خوار
با وه‌ك هه‌تاو به پرچته‌وه گير بم
با وه‌ك با به‌نێو يه‌كديدا وه‌ربين
له‌گه‌ل تۆدا گه‌لارێزانيش ره‌نگى ماچى هه‌يه
|