|

بێوه‌ژنه‌کانم
1
ئيدى شه‌يدام هه‌ميشه دواى مردنيشم په‌نجه‌ره‌كان بۆ ژيان بكه‌مه‌وه
دواى مردنيشم به‌رده‌وام .. من وێڵم سه‌فه‌ر به‌ره‌و ئازادى بكه‌م
من ئومێدى هه‌بونێك بۆ خۆم و ژن و ده‌سگيران و براده‌ر و ئاژه‌ڵه‌كان
ئه‌كه‌م كه به مردنى خۆشه‌ويستان بێزار نه‌بن
كه ژنه‌كانم ئه‌بنه بێوه‌ژن بتوانن به‌رده‌وام گۆرانى بڵێن و .. هه‌ميشه
پرچيان به خه‌نه بێت و بۆنى مێخه‌ك له ناو مه‌مكياندا بفرِێت
هه‌ميشه له دواى مردنه‌كانم ژنه خۆشه‌ويسته‌كانم خۆشه‌ويست بن و .. له
گه‌ل ده‌سگيرانه‌كانم باسى ماج و مووجه‌كان بكه‌ن
هه‌ميشه باوه‌ش به منى پياو و ئامێزيان له بۆنى من وه‌رده‌ن
هه‌ميشه با به‌و ئاقاره‌دا بفرِن كه ئه‌يانباته‌وه سه‌ر نوينه‌كانى بێ
ئاگاييترين سات و تێكهڵترين له حزه‌ى ژيان به مه‌رگ و مه‌رگ به
ئازادى...
بيانباته‌وه سه‌ر جوانترين ته‌ئه‌ممول و خودترين ژن له ساته‌كانى
ميێيه‌تيدا
ده‌با هه‌ميشه ئه‌ى ژنه جوانه‌كانم .. له‌ناو يه‌كدا تا دوا نوخته لێك
دووربين و تا دوا له‌حزه‌ش وێك نه‌جين
وێك نه‌جين و له‌يه‌ك نه‌جين و پێك نه‌جين و هاوبه‌ش بين........
2
ئه‌ڵێن دواى مردنى مێرده‌كان .. بێوه ژنه‌كان جوان ئه‌بن..
ئه‌مه راست بێت يان نه .. تۆ جوانتربه و عومرت بكه به خه‌رمانه‌ى بخور
و تۆزى نێرگز
پرجت بكه به قه‌تران و سۆمات پرِكه له شيعر و كلى ره‌نگه‌كانى جاوى
تاووس
وه‌ك تريفه برژێ به‌سه‌ر هه‌وه‌سه‌كانى ئه‌ژين وجوانييه‌كانى دواى مردنم..
3
مردن هه‌وه‌سى بێوه‌ژنه‌كان ناكوژێت
ئه‌ى جوانتر له ره‌نگه‌كانى ئازادى و شۆختر له ياسه‌مينه‌كانى ره‌هايى
جوان به وه‌ك ساته‌كانى فرِين و كه‌وتنى جه‌سته‌ى مه‌ست به بۆشايي
شه‌هوه‌تدا
شل به وه‌ك ساته بێهۆشه‌كانى بارين له هه‌وه‌سدا
جوان به ئه‌ى شۆرِه‌ژنى بالاَتر له جاويدانى ..
ژيان ... هه‌ميشه له په‌رجه‌مى تۆوه با برژێ
دونيا به‌رده‌وام له ديده‌ى تۆدا با بخه‌وێ و بێداربێته‌وه..
تۆ هه‌ميشه خه‌ون به .. هه‌ميشه سه‌ربه‌ست......
4
ولاَتى بێوه‌ژنان هه‌ميشه پرِه له پياو
شه‌رمين مه‌به و ولاَته‌كه‌ت ره‌نگينتر كه له‌وه‌ى منداڵه‌كان
ره‌نگه‌كانت لێ بسرِنه‌وه
پياوه‌كانى ولاَتى بێوه‌ژنه‌كان هه‌ميشه له تاريكيدا دێن و ئه‌جن ..
هه‌ميشه له شه‌ودا وجوديان هه‌يه
به‌رده‌وام وه‌ك تارمايى ژيان ئه‌كه‌ن.. به‌رده‌واميش بۆنى رێحان و
قه‌نه‌فه‌ر له باخهڵيان تێكه‌ل َ به مێخه‌ك و ئاره‌قه‌يه
پياوێكن له‌گه‌ل بێوه‌ژنه‌كان ئه‌بنه دووله‌ت له‌تێك مه‌ستى و له‌تێك
خه‌تا
له‌تێك ژيان و له‌تێك عه‌ده‌م
|